Image

مامۆستایەکی پەیمانگا، بە پەیپەرێک بەشداریی لە پانێڵێکی دامەزراوەی فیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی دەکات..

ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری سلێمانی، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی دەمەزراوەکەدا پانێڵێکی زانستیی ئەنجامدا بە ناونیشانی (پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەرەنگار بوونەوەی گوتاری رق و کینە) کە تیایدا بەشێک لە پسپۆڕانی یاساو مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران ئامادەی بوون.

پانێلەکە بۆ هەریەکە لە د.ئەسعەد کازم شەبیب، بەڕێوەبەرەی سەنتەری رافیدەین و د.تارق جەوهەر، پسپۆڕی میدیا و، د.عەدالەت عەبدوڵڵا، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ-ی پەیمانگاکەمان ،د.عومەر ریفاعی، بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی ئەنبار بەڕێوەچوو و گفتوگۆیەکی گەرمی تێدا ئەنجامدرا.