Image

مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ سیمپۆزیۆمی پاراستنی کەلەپور و پلاندانانی شارستانی بەڕێوە دەبات


م.ی راوێژ کامەران مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ، سیمپۆزیۆمێکی زانستی  لە زانکۆی هەڵەبجە دەربارەی یەکخستنی پاراستنی کەلەپور و پلاندانانی شارستانی بۆ بنیاتنانی شارە بەردەوامەکان بەڕێوە برد


لە سیمپۆزیۆمەکەدا هەریەک لە د. عەلی محەمەد ساڵح، د. چرۆ عەلی حەمە رەزا و م. بینایی یاسین رەئوف توێژینەوەکانیان خستەڕوو.


تەوەرەکان تایبەت بوون بە رۆڵی تەکنەلۆژیا بۆ داهاتوویەکی سەوزتر، ستراتیژی تەلارسازی بۆ شارەکان و ڕۆڵی پاراستنی میراتی شارستانی لە بەدەستهێنانی شاری بەردەوامدا.