Image

مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ سیمینارێکی دەربارەی ستراتیژییەکانی پەیوەندی و بازاڕگەری پێشکەش کرد

سیمینارێک لەلایەن  م.ی. ڕاوێژ کامەران ، مامۆستای بەشێ دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ  لەژێر ناونیشانی "هونەری فرۆشتن و بازاڕگەری لە ڕوانگەی جۆ جیراردەوە" لە زانکۆی هەڵەبجە پێشکەش کرا.

لەم سیمینارەدا،  بە وردی شیکردنەوەی بۆ کتێبی (How to Sell Anything to Anybody) کراو و تیشکی خرایە سەر لایەنە سایکۆلۆژییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ جەماوەر، هونەری دروستکردنی متمانە، و چەمکی "یاسای ٢٥٠" بۆ فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان.