Image

د. هەژان خالید دووەم فۆکەس گروپ لەسەر زانیاری ناڕاست بەڕێوەدەبات


د. هەژان خالید، مامۆستای بەشی دیجیتاڵ میدیا، دووەم فۆکەس گروپ سەبارەت بە زانیاری ناڕاست و چەواشە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا ئەنجام دەدات.


لە دانیشتنەکەدا کە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژنەوە رێکخرابوو، باس لە رۆڵی سۆشیال میدیا کرا وەک سەرچاوەی سەرەکی چەواشەکاری، هەروەها پێشنیار کرا هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لە ناوەندە پەروەردەییەکان ئەنجام بدرێت.


جێی باسە، ئامانجی ئەم فۆکەس گروپانە ئامادەکردنی توێژینەوەیەکە بۆ پێشکەشکردنی پلانی کرداری بۆ ناوەندەکانی بڕیار.