Image

مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ بەشداری لە وۆرکشۆپەی (ڕاستی لە دنیای مارکێتینگدا) دەکات

م.ی. ڕاوێژ کامەران، مامۆستای  بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، وەک یەکێک لە پانێڵستە سەرەکییەکان لە وۆرکشۆپی "ڕاستی لە دنیای مارکێتینگدا" بەشداری کرد.

لە وۆرکشۆپەکەدا،  م.ی. ڕاوێژ کامەران تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە دنیای مارکێتینگ و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی بازرگانی لە میدیاکاندا.

لە وۆرکشۆپەکەدا کە بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر لایەنە جیاوازەکانی مارکێتینگ، یاسا و ڕاگەیاندن کرا و جەخت لە گرنگی هۆشیاری میدیایی و یاسایی کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەواشەکاری.