Image

مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا بەشداربوو

مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا بەشداربوو


 لە درێژەی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکاندا، مامۆستا (ڕاوێژ کامەران)، مامۆستای بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداری لە شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کورد و کوردستان لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا" کرد، کە لەلایەن زانکۆی هەڵەبجەوە ڕێکخرابوو.

مامۆستا ڕاوێژ کامەران توێژینەوەکەی بە ناونیشانی "پێگەی ڕۆژنامەوانیی پیرەمێرد لە بەڵگەنامە و نووسینە بیانییەکاندا" پێشکەش کرد.

توێژینەوەکە گرنگیی دەدات بەو دید و تێڕوانینەی کە دیپلۆماتکاران، ڕۆژهەڵاتناسان و ئەفسەرانی بیانی لەسەر کار و چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکانی پیرەمێردی شاعیر و ڕۆژنامەنووسی گەورەی کورد هەیانبووە. هەروەها، توێژینەوەکە باس لە پڕۆژە کولتوورییە هەمەلایەنەکانی پیرەمێرد دەکات و ڕۆڵی بەرچاوی ناوبراو وەک ئەندازیار و بزوێنەری هزری سیاسی و ناسنامەی نەتەوەیی کورد لە ڕوانگەی بیانییەکانەوە دەخاتە ڕوو.