Image

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دیموکراسییەوە، پانێڵێکی زانستی تایبەت ڕێکدەخات

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دیموکراسییەوە، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵێکی زانستی تایبەت ڕێکدەخات

‎بەچاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ بەبۆنەی "ڕۆژی جیهانیی دیموکراسی"یەوە، رۆژی دوو شەممە 15/9/2025 پانێڵێکی زانستی تایبەت بە ناونیشانی "میدیا و دیموکراسی: هاوسەنگییەک لەنێوان ئازادی و بەرپرسیارێتیدا" بە بەشداریی ژمارەیەک لەکەسایەتیی ئەکادیمی و شارەزا ساز دەکات.

‎پانێڵەکە تیشک دەخاتەسەر ڕۆڵی میدیا لەپڕۆسەی دیموکراسیدا و لێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگە. هەروەها، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەبارەی ئەزموونە دیموکراتییەکان و پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان میدیا و دیموکراسی ئەنجام دەدرێت.