چالاکی فۆتۆ: دەستکاری ISO بکە!
سڵاو هاوڕێیان،
وێنەگرتنی هەمان دیمەن بە زنجیرەیەک ISOـی جیاواز لە دوو بارودۆخی ڕووناکیدا.
کامێراکە بکە سەر (Manual (M و ئەمانە جێبەجێ بکە:
لە شوێنێکی ڕووناکدا:
Aperture و Shutter Speed دیاری بکە (بۆ نموونە f/5.6 و 1/60s). ئیتر دەستیان لێ مەدە!
٣ وێنە بگرە بەم جیاوازییە: ISO 100، پاشان ISO 800، پاشان ISO 3200.
لە شوێنێکی تاریکدا:
هەمان شوێن، بەڵام ژوورەکە تاریک بکە.
دەستکاری Aperture و Shutter Speed مەکە!
دیسان ٣ وێنەی تر بگرە: ISO 100، پاشان ISO 800، پاشان ISO 3200.
دواتر وێنەکان بە پاوەر پۆینت نمایش بکە کە جیاوازیەکە دەردەخات کە ئایزۆ دەتوانێت چی بکات و لە کوێدا وێنەکە تاریک دەبێت و لەکوێدا وێنەکە ڕوناک دەبێت

