Image

ئاگادارییەک بۆ فێرخوازانی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ

ئاگادارییەک بۆ فێرخوازانی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ

سڵاو و کاتتان باش،

هیوادارم هەموولایەک باش بن. تکایە ئاگاداری ئەم ئەرکانەی خوارەوە بن کە بۆ هەفتەی داهاتوو داواکراون:

یەکەم: وانەی بازاڕگەریی دیجیتاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (Digital Marketing & Social Media)

١. دروستکردنی "ناسنامەی کڕیار" (Buyer Persona):
پێویستە بۆ بزنسێکی نموونەیی، ناسنامەی کڕیار ئامادە بکەن. کارەکە دەبێت لەسەر سلایدی پاوەرپۆینت بێت و بە شێوازێکی ڕێک و سەرنجڕاکێش دیزاین کرابێت.

٢. دیاریکردنی کەناڵە گونجاوەکان:
پێویستە گونجاوترین کەناڵەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبردنی بزنسە نموونەییەکە دیاری بکەن، ئەمەش لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە تایبەتەی کە پێتان دراوە.


دووەم: وانەی وێنەگری (Photography)

پێویستە هەریەک لە ئێوە (١٠) وێنەی فۆتۆگرافی بگرن و لەڕێگەی سلایدی پاوەرپۆینتەوە پێشکەشی بکەن، بە ڕەچاوکردنی ئەم مەرجانە:

١. جۆراوجۆریی وێنەکان:
وێنەکان دەبێت لە شێوازە جیاوازەکانی وێنەگری بن، وەک: (وێنەی ڕۆژنامەوانی، ڕیکلامی، سروشت، شەقام، پۆرترێت، هتد). پێویستە جۆری هەر وێنەیەک لەسەر سلایدەکەیدا بە ڕوونی ئاماژەی پێ کرابێت.

٢. دیاریکردنی گۆشەی گرتن (Shot Size):
لەسەر هەر وێنەیەک پێویستە بنووسرێت کە بە کام گۆشە یان قەبارەی گرتە گیراوە (بۆ نموونە: گرتەی فراوان (Wide)، گرتەی مامناوەند (Medium)، گرتەی نزیک (Close-up)، هتد).


تێبینی: تکایە پابەندی ڕێنماییەکان بن و کارەکانتان بە کوالێتییەکی بەرز ئامادە بکەن.

لەگەڵ هیوای سەرکەوتندا،
م.ی ڕاوێژ کامەران




Click here to Download File