Image

مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی بەریتانیدا بڵاوکردەوە

 م. ڕاوێژ کامەران لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان توێژینەوەیەکی هاوبەش لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی بەریتانی  British Journal of Interdisciplinary Research بڵاوکردەوەوە.


توێژینەوەکە بەناونیشانی «Journalistic objectivity in the Kurdistan region of Iraq: examining the relationship between journalists and politicians» لە ژمارە 03ی دووهەم بەرگی گۆڤارەکەدا بڵاوکراوەتەوە.


توێژینەوەکە   لەسەر پرسی بابەتییبوونی ڕۆژنامەگەریی لە پەیوەندیی نێوان ڕۆژنامەوانان و سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجامدراوە.


بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە م. ڕاوێژ کامەران دەکەین و هیوادارین بەردەوامبێت لە کاری زیاتر و باشتر. 

دەتوانن لەم لینکەوە توێژینەوەکە بخوێنەوە:

لێرە کلیک بکە