دەسکەوتە زانستییەکانی مامۆستایانی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ بەردەوامە
“کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر بڕیاری کۆچکردنی نایاسایی گەنجانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا” ناونیشانی توێژینەوەیەکە کە م. عمر حسن سەرۆ بەش و م. ڕاوێژ کامەران لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانە، کە لە گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکراوەتەوە.
بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هەردوو مامۆستای ناوبراو دەکەین و هیوادارین بەردەوامی کاری باشتریان بۆ دەخوازین.