بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ
بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتین ناوەندێکی مۆدێرنە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پسپۆڕی لێهاتوو لە جیهانی خێرای تەکنەلۆجیادا. لەم بەشەدا، خوێندکاران تێکەڵەیەک لە زانستی بازاڕگەری، هونەری میدیا، و داهێنانی دیجیتاڵی فێر دەبن.
بەڕێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەمپەینی دیجیتاڵی. دروستکردنی ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێش (وێنە، ڤیدیۆ، دیزاین و نووسین).ڕۆژنامەنووسیی پرۆفیشناڵ لە بوارەکانی هەواڵسازی، پێشکەشکاری و بەرهەمهێنانی میدیایی.شیکردنەوەی داتا و بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد بۆ سەرخستنی پلانی بازاڕگەری.فێربوونی گرافیک دیزاین، مۆشن گرافیک و مۆنتاژی ڤیدیۆیی.
ستۆدیۆی تایبەت و پڕ لە کەرەستەی پێشکەوتوو: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بە کوالێتیی بەرز.کارکردن لەسەر پڕۆژەی ڕاستەقینە: خوێندکاران کار لەسەر کەمپەینی بازاڕگەری بۆ براند و کۆمپانیاکان دەکەن.دروستکردنی پۆرتفۆلیۆی پیشەیی (Portfolio): بۆ ئەوەی کارەکانیان ببێتە ناسنامەیان لە کاتی دۆزینەوەی کاردا.وۆرکشۆپ و سیمیناری تایبەتمەند: بە میوانداریی پسپۆڕانی بوارەکە بۆ ئاشنابوون بە نوێترین گۆڕانکارییەکان.