لە رۆژی جیهانی دیموکراسیدا پانێڵی زانستی "میدیا و دیموكراسی: هاوسەنگییەك لە نێوان ئازادی و بەرپرسیاریەتیدا بەڕێوەچوو
پانێڵەکە بە ئامادەبوونی ڕاگرایەتی پەیمانگەو شارەزاییانی بواری میدیا و ژمارەیەک لەکەسایەتیی و ئەکادیمی، گفتوگۆ و تیشکخستنەسەر ڕۆڵی میدیا لەپڕۆسەی دیموکراسیداو لێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگە بەڕێوەچوو.
پانێڵەکە لە لایەن مامۆستا راوێژ کامەران، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ بەڕێوە برا و لە سێ تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو:
تەوەری یەکەم: پ.ی.د. تارا عمر محمد (پسپۆڕی سیستەمە سیاسییەکان)
لەم تەوەرەدا د.تارا عمر تیشکی خستەسەر مەرجەکانی سەرکەوتنی دیموکراسییەت و ئەو کێشانەی کە لە قۆناغی دیموکراسییەتی نوێدا هاتوونەتە پێشەوە..
تەوەری دووەم: ئەبوبەکر کاروانی (نووسەر و سیاسەتمەدار)
لەم تەوەرەدا ئەبوبەکر کاروانی باسی لە واقعی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا کردو جەختیکردەوە کە لە هەرێم کوردستاندا پەراوێزێکی دیموکراسی هەیە، بۆیە ناتوانین بڵێین وەکو ئەوەی پێناسەی دیموکراسی کراوە لەجیهاندا لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەبێت..
تەوەری سێیەم: د. عەدالەت عەبدوڵڵا (نووسەر، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ)
لەم تەوەرەدا د. عەدالەت باسی ڕۆڵی میدیای لە پاڵپشتیکردنی سیستەمی دیموکراسی کردو جەختیکردەوە دامەزراوە میدیاییەکان بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەن و پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و ڕۆڵ ببینن لەبەرەوپێشبردنی سیستمی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا
لە کۆتایی پانێڵەکەدا، ئامادەبووان پرسیارییان لەبارەی تەوەرەکان ئاڕاستەی پانێڵستەکان کرد و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ ئەنجامدرا.
لەکۆتاییدا لەلایەن (پ.ی.د.ڕێبوار ملا نەبی) ڕاگری پەیمانگەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سوپاس و پێزانین پێشکەش بە پانێڵستەکان و بەڕێوەبەری پانێڵ کرا.