بەشی دیجیتاڵ میدیا
خوێندکاران لەسەر نوێترین ئامڕاز و کەرەستە و پرۆگرامەکانی سەردەم لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی میدیا و دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ و سۆشیال میدیا رادەهێندرێن
KTI
بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، ژینگەیەکی فێرکاریی پێشکەوتوو دەڕەخسێنێت بۆ پێگەیاندنی پسپۆڕی داهێنەر لە جیهانی میدیای نوێدا. خوێندکاران لە ماوەی خوێندنیاندا بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی بەدەست دەهێنن، هاوکات بە شێوەیەکی کرداری لەسەر نوێترین تەکنەلۆژیا و پرۆگرامە جیهانییەکان ڕادەهێنرێن. پرۆگرامی خوێندنەکەمان بوارەکانی وەک بازاڕگەریی دیجیتاڵی، بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیا، بەرهەمهێنانی میدیایی، و دیزاینی گرافیک دەگرێتەوە. ئامانجمان ئەوەیە دەرچووانمان بە شارەزاییەکی تەواوەوە بچنە ناو بازاڕی کار و بتوانن ڕکابەری لەسەر باشترین دەرفەتەکان بکەن.