Image

ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان سەردانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی کرد

ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان KTI کە پێکهاتبوون لە پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایان، بە مەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێیان کرد و پیرۆزباییان لە د. عەدالەت عەبدوڵڵا کرد کە وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەکە دەستبەکاربووە، لە دیدارێکی دۆستانەدا پرسی ئێستای بواری ڕۆژنامەگەری و چۆنێتی هاوکاری کردنی فێرخوزانی بەشی دیجیتاڵ میدیا کراو بڕیاروایە لە داهاتوودا یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا واژۆ بکرێت. لای خۆیەوە د. عەدالەت پشتیوانی هاوکاری ستافی ڕۆژنامەکەی بۆ فێرخوازان دوپاتکردەوە، هەر بەم بۆنەیەشەوە ڕاگری پەیمانگە سوپاسی سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەکەی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە د. عەدالەت عەبدوڵڵا..