Image

بەشی دیجیتاڵ میدیا پێشانگایەکی دیکۆمێنتەری بۆ خاتوو (تابان گەرمیانی) کردەوە

لەمیانەی یادی 126 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی، بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێشانگایەکی دیکۆمێنتەری لەبارەی بزووتنەوەی ڕۆژنامەگەریی ژنان لە باشووری کوردستان بۆ خاتوو (تابان گەرمیانی) سیاسی و ڕوژنامەنووس بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان و کەسانی دیاری بواری ڕۆژنامەگەری ڕێکخست، کە چەندین پۆستەری ئەزموونی ڕۆژنامەی ژنانی تێدا خرابوویەڕوو.