Image

پانێڵی "ئاسایشی کۆمەڵگە لە سایەی میدیای نوێدا ئەنجامدرا"

بە بۆنەی یادی (١٢٦) ساڵەی یادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە، لە چالاکییەکی هاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ، پانێڵی "ئاسایشی کۆمەڵگە لە سایەی میدیای نوێدا" بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە لە هۆڵی هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەچوو:
- پ.ی.د. کاوە ڕەزا پانێڵست
ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ
- د. پاڤێ جمیل پانێڵست
ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی
- پەیمان عزەدین پانێڵست
پارێزەر
- م. عمر حسن بەڕێوەبەری پانێڵ
سەرۆک بەشی دیجیتاڵ میدیا لە KTI
دوای گتوگۆیەکی دۆستانەی نێوان پانێڵست مامۆستایان و فێرخوازان ئاماژە بە کێشە هەنووکەییەکانی بواری ڕاگەیاندنی کوردی کرا و چارەسەری پێویستی بۆ پێشنیار کرا.
دواتریش لە لایەن پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی بەناوی هەردوو ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی پانێڵست و سەرجەم بەشداربووان و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەمووان خواست.