سیمیناری زانستی جەنگى ديجيتاڵ میدیا لە جەنگی غەززەدا
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و فێرخوازان، بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری سیمینارێکی زانستی بۆ بەڕێز د. عەداله ت عبدالله لە بەشی دیجیتاڵ میدیا بە ناونیشانی "جەنگى ديجيتاڵ میدیا لە جەنگی غەززەدا" لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب سازکرد و چەندین بابەتی گرنگ لەمبارەیەوە خرانەڕوو.