سیمیناری زانستی گرنگی براند لە بەڕێوەبڕدنی سۆشیال میدیادا بەڕێوەچوو
لەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان و فێرخوازان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بەردەوامە، بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢١/١١/٢٠٢٢) کاتژمێر ١٢:٠٠، سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی براند لە بەڕێوەبڕدنی سۆشیال میدیادا The importance of branding for social media management لە لایەن مامۆستا ڕاوێژ کامەران مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگە سازکرد، کە تێیدا جیاوازی نێوان مارکیتینگ و براندی ڕوونکردەوەو تاچەند بەبێت گرنگی بەم لایەنە بدرێت.