Image

باشترین کات کەیە بۆ ئەوەی لە ئینستاگرامەکەت پۆست بکەیت؟


بەگشتی دیارکردنی کاتێک بۆ پۆستکردن لە ئینستاگرام کارێکی ئەستەمە، چونکە بەپێی جۆری پەیجەکە و جۆری بینەرەکەش دەگۆڕێت، بەڵام هەمیشە کاتی ئاڵتونی هەیە و دەبێت بیقۆزیتەوە.




بەپێی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی buffer کە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و چاودێری 5.5 ملیۆن پۆستی ئینستاگرامیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە یەکێک لە باشترین کاتەکان بۆ پۆستکردن لە ئینستاگرام لە نێوان 7 بۆ 8ی بەیانیدایە، بەو پێیەی لەوکاتەدا خەڵک لەخەو هەڵدەستێت و یەکێک لەو کارانەی بەر لە چوونی بۆسەر کار دەیکات،  تەماشاکردنی ئینستاگرامەکەیەتی، هەر بۆیە ئەگەری ئەوە زیاترە پۆستە نوێکەی تۆ ببینێت.



جگە لەوەی لە ڕۆژانی کاردا  لەکاتژمێرەکانی تەواوبوونی کاردا کاتێکی باشە بۆ پۆستکردن، بۆنمونە لە کاتژمێر  4 بۆ 5 کە کار تەواو دەبێت، خەڵکێکی زیاتر دەچنە سەر ئینستاگرام و تەماشای پۆستەکان دەکەن.



هاوکات شەوانیش لە کاتژمێر 9 بۆ 12 کە خەڵک زیاتر لەسەر سۆشیال میدیان، بەو پێیەی کاری رۆژیان تەواو بووە و بەر لە خەوتن دەیانەوێت بزانن کە چی تازە هەیە.