چیرۆکی سەرکەوتنی فێرخوازان و دەرچووانمان بەردەوامە
دوو دەرچووی بەشی دیجیتاڵ میدیا بەشدارن لە بەرهەمهێنانی فلیمێکی سینەمایی .
لە فیلمی سینەمایی (شین)دا هەردوو دەرچووی بەشی دیجیتاڵ میدیا محەمەد سڵێمان، وەک بەڕێوەبەری لۆکەیشن و یاریدەدەری یەکەمی بەڕێوەبەری بەرهەم و محەمەد خالید یاریدەدەری دووەمی بەڕێوەبەری بەرهەم ڕۆڵیان بینیوە. بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگە و بەشی دیجیتاڵ میدیاوە پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە (محەمەد سلێمان ومحەمەد خالد) دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.