ئاگادارییەک بۆ فێرخوازانی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ
سڵاو و کاتتان باش،
هیوادارم هەموولایەک باش بن. تکایە ئاگاداری ئەم ئەرکانەی خوارەوە بن کە بۆ هەفتەی داهاتوو داواکراون بۆ وانەی فۆتۆگرافی:
- سڕکردنی جوڵەی خێرا وێنەی پرژەی ئاو یان کەسێک لە کاتی بازداندا بگرە یان وەرزشدەکات و رادەکات، با جوڵەکە بە تەواوی وەستاو دەربکەوێت.
- گرتنی جوڵەی ئاسایی : وێنەی کەسێک یان ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی بگرە کە تیژ و ڕوون بێت بەبێ هیچ بلۆرییەک.
- نیشاندانی کەمێک جوڵە: وێنەی شتێکی جوڵاو بگرە (وەک دەست ڕاوەشاندن یان پانکەیەکی کارەبا) کە تەنها بەشە خێراکانی کەمێک بلۆر دەربکەون.
- بلۆری کردنی جوڵە : کامێراکەت جێگیر بکە و وێنەی ئۆتۆمبێلێکی خێرا یان کەسێکی ڕاکەر بگرە، با بابەتە جوڵاوەکە وەک هێڵێکی بلۆر دەربکەوێت.
- وێنەیەکی ئاسایی بگەر و شەتەر سپید لەسەر رێژەیەک دابنێ کە بۆ وێنەکە گونجاوە
کارەکە دەبێت لەسەر سلایدی پاوەرپۆینت بێت و بە شێوازێکی ڕێک و سەرنجڕاکێش دیزاین کرابێت و بنووسرێت کە بەشەتەر سپیدی چەند گیراوە
تێبینی: تکایە پابەندی ڕێنماییەکان بن و کارەکانتان بە کوالێتییەکی بەرز ئامادە بکەن.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتندا،
م.ی ڕاوێژ کامەران

