ئاگادارییەک بۆ فێرخوازانی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ
ئاگادارییەک بۆ فێرخوازانی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ
سڵاو و کاتتان باش،
هیوادارم هەموولایەک باش بن. تکایە ئاگاداری ئەم ئەرکانەی خوارەوە بن کە بۆ هەفتەی داهاتوو داواکراون:
یەکەم: وانەی بازاڕگەریی دیجیتاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (Digital Marketing & Social Media)
١. دانانی ئامانج بە شێوازی SMART بۆ دیجیتاڵ میدیایی کۆمپانیاکەت
پێویستە بۆ بزنسێکی نموونەیی، ئامادەبکرێت.
کارەکە دەبێت لەسەر سلایدی پاوەرپۆینت بێت و بە شێوازێکی ڕێک و سەرنجڕاکێش دیزاین کرابێت.
(ئەم چالاکییە بە گروپی ٣-٤ کەسییە )
دووەم: وانەی وێنەگری (Photography)
پێویستە هەریەک لە ئێوە (5) وێنەی فۆتۆگرافی بگرن و لەڕێگەی سلایدی پاوەرپۆینتەوە پێشکەشی بکەن، بە ڕەچاوکردنی ئەم مەرجانە:
١- ٥ وێنەکە هەریەکەیان بە ئەپاچەرێکی جیاواز گیرابێت و ئاماژەی پێدرابێت لەسەر سلایدەکە، بۆنمونە f4 - f6 -f8-f10-f12-f16
تێبینی: تکایە پابەندی ڕێنماییەکان بن و کارەکانتان بە کوالێتییەکی بەرز ئامادە بکەن.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتندا،
م.ی ڕاوێژ کامەران