پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان و رێكخراوی نێودەوڵەتی ئینتەرسۆس یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد
پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی ئیتاڵی ئینتەرسۆس هاوبەشی كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد. هەردوولا تەئكیدیان لە كاری هاوبەش و پێكەوەیی زیاتر كردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی فێرخوازان و مامۆستایان و ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش و كاری پێكەوەیی.