Image

سەرۆك بەشی دیجیتاڵ میدیا بەشداری لەتاوتوێكردنی پرۆگرامی خوێندنی سەلامەتی پیشەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان كرد

م. عومەر حەسەن سەرۆك بەشی دیجیتاڵ میدیا بە نوێنەرایەتی پەیمانگە بەشداری کرد

KTI

رۆژی دووشەممە رێككەوتی  23/1/2023 لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی راپۆرتی پێشێلكارییەكان دژ بە رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی 2022 لە لایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانەوە بڵاوكرایەوە. لە ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی راپۆرتەکەدا مونیر زەعروور، بەرپرسی سیاسەت و پلاندانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهان و مامۆستایانی زانكۆ و دامودەزگە حكومییەكان ئامادەی بوون،وتارێکی پێشکەشکرد، کە جەختی لەسەر پرۆگرامی خوێندنی سەلامەتی پیشەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان كردەوە، لە مەراسیمەکەدا م. عومەر حەسەن سەرۆك بەشی دیجیتاڵ میدیا بە نوێنەرایەتی پەیمانگە بەشداری کرد و ڕاو بۆچوون و سیاسەتی بەش و پەیمانگەی خستەڕوو، جێی ئاماژەیە سەرۆك بەشەكانی راگەیاندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان ئامادەی كۆبوونەوەکەبوون، بۆ تاوتوێكردنی پرۆگرامی خوێندنی سەلامەتی پیشەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان و هەریەکە دید و بۆچوونی خۆی خستەڕوو.