مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا، دوو سیمینار لە سکۆتلەندا پێشکەشدەکات
د.هەژان خالد مامۆستای بەشی دیجیتاڵ میدیا لە شاری گلاسگۆ لە سکۆتلەندا دوو سیمناری پێشکەشکردنی سەبارەت بە (ژینگەی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان)و (کاریگەرییەکانی زانیاری ناڕاست لەسەر کۆمەڵگە و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی) .
پاش خستنەڕووی دەرئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر تەوەری یەکەم، وانەیەکی سەبارەت بە تەوەری دووەم خستەڕوو، راوبۆچوون و سەرنجی ئامادەبووان چالاکییەکەیان دەوڵەمەند کرد.