خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان
بەبۆنەی یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییەوە، رێكخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی سوپاس و پێزانین پێشكەش بە بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگە كرد، كە رێكخراوەكە خەڵاتی 3 ناوەندی ئەكادیمی كردبوو یەكێك لەوانە بەشی دیجیتاڵ میدیا بوو لە پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان .
كە تێیدا هاتووە " لەپای هەوڵ و ماندبوونتان لە بەرەو پێشچوونی بواری میدیادا لە هەرێمی كوردستاندا بە پێویستمان زانی سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاڕاستە بكەین".
ئێمەیش لێرەوە بە ناوی راگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی رێكخراوی شار دەكەین و بەڵێن دەدەین لەسەر ئەرك و خزمەتكردنی فێرخوازانمان و میدیا جیاوازەكان بەردەوام بین.
بەشی دیجیتاڵ میدیا لە پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان ماوەیەكی كەمە دامەزراوە، بەڵام دەرچوویەكی زۆری بۆ بازاری كار ئامادەكردووە لە بەشێكی زۆری كەناڵە جیاوازەكان بە ( بینراو و بیستراو نوسراو میدیای نوێدا) دەرچووی ئەو بەشە بوونی هەیە و خزمەت دەكەن..