پانێڵی دەنگی ژنانی کورد لەنێوان دەرفەت و ئاڵنگاریدا بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و فێرخوازان، بە بۆنەی (٨)ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، بەشی دیجیتاڵ میدیا پانێڵی "دەنگی ژنانی کورد لەنێوان دەرفەت و ئاڵنگاریدا" لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە سازکرد:
- پ. د. چۆمان هەردی پانێڵست
بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان لە زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی
- م. هەژان خالد پانێڵست
مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
- م. ڕێزان نورالدین پانێڵست
مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
- تەڤگەر شێرکۆ بەڕێوەبەری پانێڵ
ڕاگەیاندکار
پانێڵەکە چەند تەوەرێکی لەخۆ گرتبوو، لەوانە بابەتی ھەڵوەشاندنەوی ئارگیومێنتەکانی دژ بە مافی ژنان و چالاکوانان، ئاڵنگارییەکانی بەردەم ژنانی ڕۆژنامەنووس لە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندندا، دوا تەوەر ئەدەبیات و ڕەنگدانەوەی ئازارەکانی ژن بوو. دوای گفتوگۆیەکی چڕی تەوەرەکان پانێڵەکە بە پێشکەشکردنی قەڵغانی ڕێزلێنان لە لایەن پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە بە بەشداربووانی پانێڵەکە کۆتایی هات.