Image

لە سلێمانی ئاگر لە بازاڕێکی ئەسحابەسپی کەوتەوە

لە شاری سلێمانی، ؛ بەهۆی شۆڕتی کارەباوە، ئاگر لەنێو بازاڕی قەزازەکانی ئەسحابەسبی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر دوکانەکان گەیشتووە.
بەپێی زانیاریەکان سەرەتا ئاگر لە هۆتێلێک کەوتۆتەوە لە ناوچەکەدا و دواتر تەشەنەی کردووە و ، بەشێک لەدوکانەکان و قەیسەری ژێر هۆتێلەکەش ئاگریان گرتوە و لەئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.