Image

وردەکاریی دابەشکردنى موچەى مانگى سێی فەرمانبەران



سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندى عێراق/ لقى هەولێر  لە کۆبونەوەى دوێنێی نێوان وەزارەتى دارایی عێراق و بانکى ناوەندى و شاندى هەرێم رایگەیاندووە کە رێککەوتن کراوە کە هەمو مانگێک هەرێمى کوردستان لیستى فەرمانبەرانى هەرێم بنێرێت بۆ خەرجکردنى موچەى فەرمانبەران تا ئەوکاتەى رێکارەکانى بەئەلیکترۆنیکردنى موچەکان تەواو دەبێت.
 
 
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە هەرکات مانگانە لیستى موچەى فەرمانبەران گەیشتە وەزارەتى دارایی عێراق وردبینیان تێدا دەکرێت کە فەرمانبەرانى مەدەنى و خانەنشینان و چاودێرى کۆمەڵایەتیی دەگرێتەوە و بڕى پارەکەیان زیاتر لە 600 ملیار دینارە.
 
ئەوەشى ئاشکرا کرد کە دواى فەرمانبەرانى مەدەنى وردبینى لیستى هێزە ئەمنییەکان دەکرێت کە وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە و ئەنجومەنى ئاسایش دەگرێتەوە و بڕى پارەکەیان زیاتر لە 300 ملیار دینارە.
 
 
لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچەى مانگى سێ-ى فەرمانبەرانەوە ئەو سەرچاوەیەى بانکى ناوەندى عێراق وتویەتی  پارەکە بە دوو وەجبە دەگاتە هەرێم، گەیشت و دابەشکردنى 48 کاتژمێرى دەوێت، بەوپێیە پێش جەژنى رەمەزان موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى دابەش دەکرێت.
 
 
لەبارەى دابەشکردنى موچەى هێزە ئەمنییەکانیشەوە ئەوەى وت کە گەر تا رۆژى چوارشەممە وردبینى لە لیستەکەیان تەواو ببێت، موچەکەیان دەگات، گەر نا دواى جەژن راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنەکەى دەکرێت.

سەرچاوە: knn