Image

9 بڕیار لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە کە بەشێکیان پەیوەستە بە موچەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 27 ی ئاداری 2024، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو


لە پاش کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد کە پێکهاتووە لە :  




دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو ئامادەكاریش بۆ مووچەی مانگی سێ بكرێت


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكات كە سوودمەند نەبوون

داشكاندن لە پارەی كارەبا بە ڕێژەی 20%

داشكاندنی 20% سزای هاتووچۆ

داشكاندنی 50% لە كرێی هێنانی گۆشت

داشكاندنی 20% ی كرێی خوێندنی پارالێڵ 

لێخۆشبوونی سزا لە دواكەوتنی بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی

داشكاندنی قەرزی ئاو 20%

داشكاندنی كرێی كرێچیەكانی شارەوانی بە ڕێژەی 20% 

لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی پیشەوەران و كاسبكاران بە ڕێژەی %20