Image

رۆژانی پشو له‌ هه‌رێم و عێراق دیاریكران

له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 9ی (نیسان/4) تاوه‌كو هه‌ینی 12ی هه‌مان مانگ پشوی فه‌رمی ده‌بێت

KTI

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، پێنج رۆژ پشوی فه‌رمی له‌ مانگی (نیسان/4)ی 2024 راگه‌یاند، به‌پێی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌مان ماوه‌ له‌ داموده‌زگاكانی هه‌رێم پشوی فه‌رمی ده‌بێت.


ئەنجومەنی وەزیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا پشوی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لە ڕۆژی سێشەممەوە 9ی (نیسان/4)ی 2024 دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی شەممە 13ی (نیسان/4) بەمەرجێک دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە ڕۆژی یەکشەممە 14ی (نیسان/4)ی 2024 دەستپێبکاتەوە".


به‌پێی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 9ی (نیسان/4) تاوه‌كو هه‌ینی 12ی هه‌مان مانگ پشوی فه‌رمی ده‌بێت به‌هۆی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، له‌ رۆژی 14ی مانگیشه‌وه‌ ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.