Image

واده‌ى ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت


واده‌ى ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت‌و سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ-ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.



سروه‌ عه‌بدولواحید سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى، "ئێستا بڕیاربەدەستانی بەغدا پێیانڕاگەیاندم کە وەزارەتی دارایی ئیتیحادی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی شوبات دەنێرێت‌و دابەشدەکرێت".



ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بەگوێره‌ى نوسراوێك، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لەتەواوی وەزارەت‌و دەستەكان كردبوو لیستی موچە بەزمانی عەرەبی ئامادەبكەن لەماوەی 24 كاتژمێردا بگاتە وەزارەتەكە.



بەگوێره‌ى زانیارییەكان، ئامادەكردنی ئەو لیستی موچەیە بۆ ئەوەیە تا بەزوترینكات ڕەوانەی دارایی عێراق بكرێت بۆ خەرجكردنی موچەی مانگى شوبات (مانگی دوو).



بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، موچەی مانگی دوو بەلیستی موچە دابەشدەكرێت‌و لەمانگی ئادارەوە بەكارتی بانكیی موچە دابەشدەكرێت.