Image

بەڕێوبەری خوێندنگەیەکی و کوڕەکەی، لە پیاوێکی پیر و ژنەکەی دەدەن


لە تۆمارێکی ڤیدۆییدا کە لە تورکیا دەنگدانەوەی زۆری بەدوادا هات، بەڕێوبەرێکی خوێندنگە لەگەڵ کوڕەکەیدا هێرش دەکەنە سەر پیاوێکی پیری تەمەن 77 ساڵ و ژنەکەی کە تەمەنی 71 ساڵە و بە سەختی لێیان دەدەن.


ڕووداوەکە لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو ڕوویداوە، بەڵام ئەمڕۆ ڤیدۆکەی بڵاوبوویەوە، هۆکاری شەڕەکەش بەهۆی ئەوەوە بووە کە  ئەو پیاوە بەتەمەنە داوای لەو کوڕە و باوکەکەی کردووە کە لە شوێنی تایبەتی کەمئەنداماندا دانەنیشن و بەشێوازی فەرمان قسەی لەگەڵکردوون، بەڵام ئەوان  لێیان توڕەبوون و هێرشیانکردونەتە سەر.


پیاوە بەتەمەنەکە، نیوەی جەستەی لەکارکەوتووە و نابینایە و بەهۆی ڕووداوەکەشەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەڕێوبەری خوێندنگەکە و کوڕەکەشی دەستگیرکراون.