Image

تەیف سامی لەبارەی موچەی هەرێمەوە یەکەم لێدوانی دا

ئێمە لە بەرژەوەندی ئێوە بڕیارمان داوە

KTI

وەزیرى دارایى عێراق لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەکۆبوونەوەدان و پرسى هەموارى یاسای بودجە و پشکى هەرێمى کوردستان و مووچەى مووچەخۆران گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.



لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە پەرلەمانتارانی لایەنە کوردییەکانی رایگەیاندووە، "ئێمە لە بەرژەوەندی ئێوە بڕیارمان داوە، دەبێت ئێوەش هاوکاریمان بکەن." 





ئەوە لەکاتێکدایە، ماوەى سێ رۆژە، شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق، لە هەولێرن بۆ وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.



بەگوێرەى بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویستە تاکۆتایی ئەم مانگە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێ، تا ئەو کاتەی بودجە هەمواردەکرێتەوە کە 618 ملیار دینارە.