پێت وایە کارەکەی زاوا درووست بوو؟
گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری مشتومڕێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کردووە. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت زاواکە لە کاتی بڕینی کێکدا، بە شێوەیەکی کتوپڕ و توند کێکەکە دەکێشێت بە دەموچاوی بووکەکەدا.
ئەم ڕەفتارە بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیای دابەش کردووە؛ زۆر کەس بە بێڕێزی بەرامبەر بە بووکەکە وەسفی دەکەن، بەتایبەت کە بووکەکە کاتێکی زۆری بۆ ئامادەکاری میکیاژ و پۆشاکەکەی تەرخان کردووە و زاواکە هەمووی تێکداوە.
لە بەرامبەردا، هەندێکی تر پێیان وایە تەنها گاڵتەیەکی نێوان دوو هاوسەرە.
ئەم ڕووداوە پرسیاری ئەوەی وروژاندووە کە ئایا کێشانی کێک بە دەموچاوی یەکتر لە ئاهەنگدا هێشتا وەک گاڵتە دەبینرێت یان بێڕێزییە؟
ڤیدۆکە:

