Image

خوێندکارێکی دیجیتاڵ میدیا لە پرۆژەیەکی سەنتەری ئێکسلێنس بەشداری دەکات

گۆیژە عوسمان، خوێندکارێکی دەرچووی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ، بڕوانامەی بەشداریکردنی لە کارێکی میدیایی بۆ چالاکییەکانی سەنتەری ئێکسلێنس لە کەمپی ئاوارەکانی خانکێ بەدەستهێنا.

چالاکییەکە بریتیبوو لە کردنەوەی چەندین خولی راهێنان بۆ ئاوارەکان، کە لەلایەن رێکخراوی Amar Foundationـی بەریتانییەوە پاڵپشتیی دارایی کرابوو و سەنتەری ئێکسلێنس لە پەیمانگای تەکنیکیی کوردستان سەرپەرشتیی دەکرد.