هەلی کاری داهاتوو

دەرچووانی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتین، بەهۆی ئەو شارەزاییە هەمەچەشنەی بەدەستی دەهێنن، دەرگای چەندین بواری کاری گرنگیان بەڕوودا دەکرێتەوە. ئەوان دەتوانن لە کەرتی حکومی، کەرتی تایبەت، ئاژانسەکانی ڕیکلام، و میدیاکاندا کار بکەن، یان  پڕۆژەی خۆیان بەڕێوەببەن.

گرنگترین بوارەکانی کار:

·       ڕۆژنامەنووسی دیجیتاڵی (Digital Journalist): ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرت و پێشکەشکاری  لە دیجیتاڵمیدیاکاندا.

·       بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیا (Social Media Manager) دروستکردنی ستراتیژی و بەڕێوەبردنی پەیج و ئەکاونتی براند و کۆمپانیاکان.

·       پسپۆڕی بازاڕگەریی دیجیتاڵی (Digital Marketing Specialist): پلاندانان و جێبەجێکردنی کەمپەینی ڕیکلامی ئۆنلاین.

·       دروستکەری ناوەڕۆک (Content Creator): بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی، وێنەیی، و نووسین بۆ پلاتفۆرمە جیاوازەکان.

·       گرافیک دیزاینەر (Graphic Designer): دیزاینکردنی پۆستەر، لۆگۆ، و ناسنامەی بینراوی براندەکان.

·       پسپۆڕی(SEO): باشکردنی دەرکەوتنی ماڵپەڕەکان لە ئەنجامەکانی گەڕاندا.

·       مۆشن گرافیک، مۆنتێر و ڤیدیۆگرافەر (Motion Graphic, Editor & Videographer): دروستکردنی ڤیدیۆی جوڵاو (مۆشن)، مۆنتاژکردن و وێنەگرتنی ڤیدیۆی ڕیکلامی و ناساندن.

·       کارمەندی پەیوەندییە گشتییەکان (Public Relations Officer): بەڕێوەبردنی ناوبانگ و پەیوەندییەکانی دامەزراوە لەگەڵ جەماوەر.

کاری سەربەخۆ (Freelancing): پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانت بە شێوەی پڕۆژە بۆ چەندین کڕیاری جیاواز و بزنسی تاکەکەسی.