هەلی کاری داهاتوو
دەرچووانی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتین، بەهۆی ئەو شارەزاییە هەمەچەشنەی بەدەستی
دەهێنن، دەرگای چەندین بواری کاری گرنگیان بەڕوودا دەکرێتەوە. ئەوان دەتوانن لە کەرتی
حکومی، کەرتی تایبەت، ئاژانسەکانی ڕیکلام، و میدیاکاندا کار بکەن، یان پڕۆژەی خۆیان بەڕێوەببەن.
گرنگترین بوارەکانی کار:
·
ڕۆژنامەنووسی دیجیتاڵی
(Digital Journalist): ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرت و پێشکەشکاری لە دیجیتاڵمیدیاکاندا.
·
بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیا
(Social Media Manager) دروستکردنی ستراتیژی و بەڕێوەبردنی پەیج و ئەکاونتی
براند و کۆمپانیاکان.
·
پسپۆڕی بازاڕگەریی دیجیتاڵی
(Digital Marketing Specialist): پلاندانان و جێبەجێکردنی کەمپەینی ڕیکلامی
ئۆنلاین.
·
دروستکەری ناوەڕۆک
(Content Creator): بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی، وێنەیی، و نووسین بۆ
پلاتفۆرمە جیاوازەکان.
·
گرافیک دیزاینەر
(Graphic Designer): دیزاینکردنی پۆستەر، لۆگۆ، و ناسنامەی بینراوی براندەکان.
·
پسپۆڕی(SEO):
باشکردنی دەرکەوتنی ماڵپەڕەکان لە ئەنجامەکانی گەڕاندا.
·
مۆشن گرافیک، مۆنتێر و
ڤیدیۆگرافەر (Motion Graphic, Editor & Videographer): دروستکردنی ڤیدیۆی جوڵاو
(مۆشن)، مۆنتاژکردن و وێنەگرتنی ڤیدیۆی ڕیکلامی و ناساندن.
·
کارمەندی پەیوەندییە گشتییەکان
(Public Relations Officer): بەڕێوەبردنی ناوبانگ و پەیوەندییەکانی دامەزراوە لەگەڵ
جەماوەر.
کاری سەربەخۆ (Freelancing): پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانت بە شێوەی پڕۆژە بۆ چەندین کڕیاری جیاواز و بزنسی تاکەکەسی.