مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ سیمینارێکی زانستی لەسەر "میدیای ئاشتی" پێشکەش کرد
مامۆستایەکی بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ سیمینارێکی زانستی لەسەر "میدیای ئاشتی" پێشکەش کرد
KTI
لە بەردەوامی چالاکییە زانستییەکانیدا، د. عەدالەت عەبدوڵا، مامۆستا لە بەشی (دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ)، لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان سیمینارێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی "میدیای ئاشتی" پێشکەش کرد. سیمینارەکە لە چوارچێوەی "زانستی ئاشتی" (Peace Science)دا بوو، تێیدا د. عەدالەت بە وردی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کاریگەری میدیا لە بڵاوکردنەوەی کەلتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیان، هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و چەسپاندنی ئاشتی لە کۆمەڵگەدا.

