Image

لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شێخ طیب دووەمین فیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی مایا بەڕێوەچوو

لە ژێر دروشمی "بە داهێنان و نوێگەری، خەیاڵەکان دەکەینە ڕاستی" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، نەژاد عبدلله جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا و ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی، مامۆستایان و فێرخوان ئامادەی کردنەوەی دووەمین فیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی مایا بوون . لەم فیستیڤاڵەدا، دەیان پڕۆژەی زانستی گرنگ نمایش کراون، پڕۆژەکان بەشێکن لە پێویستیەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان، دەتوانن ببنە هۆکاری چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفتەکانی کۆمەڵگە. پڕۆژە زانستییەکان لایەن میوانان و سەردانکەرانی فیستیڤاڵەکەوە ستایش کران، لەبەرمبەر بیرۆکەی داهێنەرانەی فێرخوازان و ئاستی بەرزی زانستیان.

پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکیدا ستایشی کۆمپانیای مایای کرد لەبەرامبەر ئەو هەوڵە زانستییانەی کە دایەتی و توانیویەتی توانا جیاوازەکانی فێرخوازان بخاتەڕوو.