مامۆستایەکی پەیمانگە بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا
مامۆستا هەژان خالد احمد مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە ئاستێکی بەرز بەدەستهێنا،دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستی تێزی دکتۆراکەی قبوڵکرا.
بەم بۆنەیەوە بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە د. هەژان خالد احمد دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.