Image

ڕاوێژكاری میدیایی كونسوڵخانەی ئەمریكا سەردانی بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگەی تەكنیكی كوردستانی كرد

سەرباز حمەخان ڕاوێژكاری میدیایی كونسوڵخانەی ئەمەریكا پرێزەینتەیشنێكی بۆ فێرخوازانی بەشی دیجیتاڵ میدیا لەسەر پرۆگرامەكانی كونسوڵخانە، بەتایبەتی پرۆگرام و دەرفەتەكانی ڕاهێنان بۆ ڕۆژنامەنوسان و میدیكاران پێشكەش كرد.

ناوبراو بەرچاو ڕوونی لەسەر پرۆگرامەكان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و د. هەژان خالد مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا ئەزموونی خۆی وەك بەشداربووی یەكێك لە پرۆگرامەكان بە ناوی (SUSI) لەگەڵ ئامادەبوواندا باسكرد.

دواتر لەلایەن م. عومەر حەسەن سەرۆك بەشی دیجیتاڵ میدیا ڕێزلێنانی راگرایەتی پێشكەش بە ڕاوێژكاری میدیایی كونسوڵخانەی ئەمریكا و د. هەژان خالد کرد و بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی کردن.