Image

پانێڵی دەنگی ژنانی کورد لەنێوان دەرفەت و ئاڵنگاریدا بەڕێوەچوو

وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٤/٢١، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کراو بڕیارە دوای وردبینی کردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت. 


ئەمەش لەکاتێکدایە کە کە وەزارەتى دارایى عێراق، دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان و داواش لە سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکات، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریایى بکەن.

وەزارەتى دارایى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتى ژمێریاریى سەربە وەزارەتەکە دەستیکردووە بە رێوشوێنەکانى پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت و ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگى نیسان.

روونیشکراوەتەوە، داوا لە یەکەکانى خەرجکردن لە وەزارەت، پارێزگا و ئەو لایەنانەى سەربە وەزارەت نین دەکەن، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریایى بکەن، بۆ تەواوکردنى رێوشوێنەکانى پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەران و کاردمەندانیان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنى پابەندبوون بە خشتەى پارەدارکردنى مانگانەى پشتپێبەستراو و دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکانى پارەدارکردن.