Image

کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی چوار ئاشکرا کرا

دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی مانگەکانی شوبات و ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی دابەشکرا، بڕیارە لە 20ـی مانگیش، مووچەی مانگی نیسان دابەش بکرێت. هەروەها پلەبەرزکردنەوەش دەستیپێکردووە و سەرەتا فەرمانبەرانی بانک دەگرێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکان  لە 20 تاوەکو 22ـی ئەم مانگە، مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا کراوە.


لە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان کە لە 04-04-2024 دەرچووە، هاتووە "لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئاگادارتان دەکەینەوە، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان بەپێی یاسا و رێنمایی بۆیان دیاری بکرێت، واتا لە 01-05-2024ـەوە شایستەی چ پلەیەکن بۆیان خەرج بکرێت، بە مەرجێک رەچاوی مۆڵەتی بێمووچە و سزا بکرێت."