Image

هەلی دامەزراندنی 45 هەزار كەس لە هەرێم ڕاگەیەنرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەلی دامەزراندنی 45 هەزار كەسی بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان ڕاگەیاند و لینكی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی كاراكرد.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستمان بە 45 هەزار کارمەندە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەڕێگەی لینكی (pcemp.ihec.iq) داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکەن.


جەختیشی كردۆتەوە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکەن و دامەزراندنەكە، فەرمانبەران و دەرچووانی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگاكانیش دەگرێتەوە.