Image

لە ڕووداوەکەی دوێنیدا، دەرباز یونس قۆڵێکی شکاوە

لە کاتژمێر 5:30  ی ئێوارە لە شەقلاوە رووداوێکی هاتوچۆی سەخت لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا کە بەهۆیەوە کوڕ و باوکیک گیانیان لە دەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.


ڕووداوەکە لە مەفرەقی مامەجەلکە، لە نزیک قەزای شەقڵاوە روویداوە، لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا کوڕ و باوکێک هەبوون، کە باوکەکە تەمەنی 60 ساڵە و ناوی وەستا عیمادە و خاوەنی چێشتخانەیە لە شەقلاوە، هاوکات کوڕەکەشی تەمەنی 12 ساڵە و هەردووکیان لە ڕووداوەکەدا گیانیان لە دەستداوە.


لە ئۆتۆمبێلی دووەمیشیدا 4 کەس بوونیان هەبووە، کە ئەوانیش   هەریەکە لە دەرباز یونس شاعیر  و  نەسرین محمد  و علی ئەلیسا و چاوان کەریم بوون و بە ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکە دابەزیوون و لە مارکێتێک شتیان کڕیوە و دیمەنی ناو ئۆتۆمبێلەکەشیان تۆمار کردووە.


محسن قەسرۆکەیی، بەڕیوبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەقلاوە لە بارەی دۆخی تەندرووستیانەوە رایگەیاندووە  کە لە پاش ڕووداوەکە هەرچواریان بریندار بوون و گەیەندراونەتە  ‎نەخۆشخانەی فێرکاری شەقلاوە‎، سێ کەسیان هەر لەوێ چارەسەر کراون و لە نەخۆشخانە دەرچوون، تەنها دەرباز یونس  نەبێت کە قۆڵی شکاوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا کراوە لە هەولێر و ئەویش دۆخی تەندرووستی جێگیرە.